پاپای ڤاتیکان سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هەولێر دەکات

پاپای ڤاتیکان سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هەولێر دەکات

كانونی دووه‌م 17, 2024 16:58
پاپای ڤاتیکان سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هەولێر دەکات
0

لایک

پاپای ڤاتیکان سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرد کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە سەر پارێزگای هەولێر، داوا لە هەموو لایەنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکات خۆیان بەدووربگرن لە ناکۆکی و ململانێ.

ماڵپەڕی “یو ئێس نیوز”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لە وتاری هەفتانەیدا رایگەیاند، نزیکی و هاوخەمی بۆ ئەو قوربانییە سیڤیلانە دەردەبرێت، کە رۆژی دووشەممە بەهۆی هێرشێکی مووشەککەوە لە پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندی باشی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ بەو رێکارە توندانە بنیاد نانرێت، بەڵکو بە هەماهەنگی و گفتوگۆ دەتوانرێت پەیوەندی باش دروست بکرێت، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن خۆیان لە هەنگاوێک بە دوور بگرن کە ببێتە هۆی دروستکردنی نیگەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستکردنی سیناریۆی جەنگی دووبارە.

پاپای ڤاتیکان ئەوەشی خستەڕوو، داوا دەکات نزا بۆ قوربانییەکانی ئەو رووداوە بکەن، وەک چۆن نزا بۆ قوربانییەکانی ئۆکرانیا و فەڵەتسین و ئیسرائیل دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەشەوی 15 لەسەر 16ی مانگی کانوونی دووەم سوپای پاسدارانی ئێران بە 11 مووشەک بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری کرد و بەهۆیەوە، چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش برینداربوون.

En az 10 karakter gerekli