عێراق پێشوازی لە بریاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات

عێراق پێشوازی لە بریاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات

ئایار 14, 2025 09:20
عێراق پێشوازی لە بریاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی دەناڵد ترەمپ کرد بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەکات، دەربارەی هەڵگرتنی ئەو سزایانەی بەسەر سووریادا سەپێنراون، ئاماژەی بەوەش دا، هیوادارە ئەو بڕیارە ببێتە هۆی سەقامگیری وڵاتەکە و کۆتایی بەو نەهامەتییانە بێنێت کە ڕووبەڕووی سووریەکان بووەتەوە، بەتایبەت قەیرانی ئابووری و مرۆیی.”

وەزارەتی دەرەوە ستایشی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی سعوودیە کرد، لە پشتیوانیکردنی گەلی سووریا و گەیشتن بەم دەستپێشخەرییە، هەروەها ڕژدن لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان خۆیان سووریا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.”
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە هاتووە، هیوا دەخوازن ئەم هەنگاوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی هاوکاریی نێودەوڵەتی بێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریا، بە پاڵپشتیکردنی چارەسەرە ئاشتییە هەمەلایەنەکان کە یەکێتی و سەروەری سووریا دەپارێزن و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا دەستەبەر بکەن، هەروەها خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرن بە هەموو شێوەکانییەوە .”

ڕۆژی سێشەمە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعوودی و ئەمریکی لەریازی پایتەختی سعوودیە ڕایگەیاند: دوای گفتوگۆکانم لەگەڵ محەممەد بن سەلمان و لەسەر داواکاریی ئەو سزاکان لەسەر سووریا هەڵدەگرین و دەرفەتێکی نوێی پێدەدەین.

En az 10 karakter gerekli