به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیان باندێكی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیربكه‌ن له‌گه‌ڵ ٢٣ كه‌سی بیانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رۆژی ٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٥، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش توانیان دوو قاچاخچی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیربكه‌ن له‌گه‌ڵ ٢٣ كه‌سی بیانی كه به‌شێوه‌ی قاچاخ هێندرابونه هه‌رێمی كوردستان-عێراق و به نیازبوون بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ببرێن.
ئاسایشی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردووه، “له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی ٣٨ له‌یاسای مانه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه، سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان سنورداش كرانه‌وه”.
پێشتریش هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور چه‌ندجارێك ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردوه كه به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌سنوره‌كانه‌وه دزه‌یان كردوه‌ته خاكی هه‌رێمی كوردستان-عێراقەوە و پاشانیش به‌شێوازی جیاجیا بۆ ناوچه‌كانی عێراق گواستراونه‌ته‌وه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت