هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیوانیه، موسه‌ننا، زیقاڕ و بابل ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی ڕاده‌گیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، قایمقامیه‌تی دیوانیه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا “به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارین و خراپی كه‌شوهه‌وا، ده‌وامی فه‌رمی بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه ڕاگیراوه، جگه له به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه ده‌وامیان له ٥٠% ده‌بێت، فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانیش كه ده‌وامیان به‌سیستمی ئێشكگری ده‌بێت”.
هاوكات، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسه‌ننا ڕایگه‌یاند، بڕیاردراوه به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارین و خراپی كه‌شوهه‌وا، ده‌وامی فه‌رمی بۆ قوتابخانه و زانكۆكان ته‌نها بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه ڕابگیرێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقاڕ بڕیاریدا “ده‌وامی فه‌رمی له قوتابخانه‌كاندا ته‌نها بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه ڕابگیرێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی خراپی كه‌شوهه‌وای پارێزگاكه‌وه”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل ڕایگه‌یاند، ده‌وامی فه‌رمی بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان جگه له داموده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ڕاده‌گیرێت، به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانبارین.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا، له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه بارسته‌یه‌كی هه‌وای سارد كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق دروستكردوه، ئه‌وه‌ش دوای شه‌پۆلێكی بارانبارین له شه‌ودا، هاوكات، عه‌لی جابر شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراقی هۆشداریدا له شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ كه پێشبینیده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق بگرێته‌وه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت