هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن هۆشداری دەدات

هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن هۆشداری دەدات

تشرینی یه‌كه‌م 2, 2025 22:56
هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن هۆشداری دەدات
0

لایک

هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، داوا لە لەسەرجەم لیست و ڕەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرە بەڕێزەکانی بەژادار لەهەڵبژاردن دەکەین وێنە و پۆستەری بەربژێرە کان و بڵاو کراوەکانیان بەستونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و هەروەها جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ تشرینی یەکەم، ٢٠٢٥،  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند بەهۆی دەست پێکردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، داوا لەسەرجەم لیست و ڕەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرە بەڕێزەکانی بەژادار لەهەڵبژاردن دەکەین کەلەو ماوەیەی ڕێگەپێدراوە بۆ بانگەشەکردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وێنە و پۆستەری بەربژێرە کان و بڵاو کراوەکانیان بەستونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و وێنەی گەورە لەنزیک سوڕانەوەکان و سەر شۆستەی چوار ڕیانەکان دانەنێن کەببێتە هۆکاری بەربەستی بینین لەبەردەم شوفێران.

راشیگەیاند، پۆستەرە گەورەکان بەباشی بچەسپێنن بۆ ئەوەی بەهۆی ڕەشە باوە بەرنەبنەوە سەر شەقامەکان و زیان بە ئۆتۆمبێل و بەکارهێنەرانی شەقام نەگەێنن و هەروەها جامی ئۆتۆمبێل و ژمارەی تابلۆ دانەپۆشن بە ئاڵا و لۆگۆ و وێنەی بەربژێرەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە بانگەشەکاران دەکەین لەدواوەی ئۆتۆمبێلی بارهەلگر سەرنەکەون و جەستەیان لەجام و سلایدی ئۆتۆمبێلەکان نەهێننەدەرەوە، ڕێگاو شەقامەگشتیەکان نەگرن لەپێناو و دروست نەبونی جەنجاڵی هاتووچۆ و پاراستن و سەلامەتی گیانیان و ڕونەدانی ڕووداوی هاتووچۆی نەخوازراو.

هاتووچۆی هەولێر (ئەربیل) ستیشی، دەخوازین وادەی بانگەشە کە لە کەشێکی هێمن و دیموکراسیدا بەڕێوە بچێت دوور لە سەرپێچی یاسا و ڕێنمایەکانی هاتووچۆ.

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)