نێچيرڤان بارزانی و ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە

نێچيرڤان بارزانی و ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە

تشرینی دووه‌م 24, 2025 17:55
نێچيرڤان بارزانی و ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە
0

لایک

نێچيرڤان بارزانی و ئەیاد عەللاوی کۆبوونەوە و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، له‌گه‌ڵ ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری، كۆبووه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراق و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.

كوردستان-سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵ له‌ عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli