نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەڵاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی کۆبووەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ـی ئاداری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا هاوڕا بوون کە هەستیاریی قۆناغەکە و مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا، دەخوازێت لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق یەکڕیز و تەبا بن، بۆ ئەوەی پێکەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە و قەوارەی فیدراڵی و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بپارێزن.
سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە وەک هەمیشە لە هەوڵەکانی بۆ لێکنزیکخستنەوەی لایەنەکان و پاراستنی یەکڕیزی بەردەوام دەبێت، تاکوو هەرێمی کوردستان-عێراق بە ئارامى و سەقامگیری ئەم قۆناغە هەستیارە تێپەڕێنێت.
ڕاشیگەیاند، لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەولێر (ئەربیل) و بەغداد و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە. سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین دەستخۆشیی لە هەوڵە بەردەوامەکانی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان-عێراق و ڕۆڵی بەڕێزیانی لەمبارەیەوە بە گرنگ نرخاند.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت