پەکەکە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە راگەیاند

پەکەکە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە راگەیاند

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، گرووپی چەکداری پەکەکە، بەرپرساریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە راگەیاندووە.

تشرینی یه‌كه‌م 1, 2023 21:16
پەکەکە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە راگەیاند
0

لایک

رۆژی یەکشەممە (1ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، لقێکی سەربازی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە راگەیاندووە، کە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنقەرە.

لەلایەن خۆیەوە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2023، نزیکەی کاتژمێر 09:30، دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتوونەتە بەردەم دەروازەی هاتنە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هێرشێکی ترۆریستییان ئەنجام داوە”.

بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، “یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندووەتەوە و یەکێکی دیکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە”. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی رووداوەکەوە، “دوو ئەفسەری پۆلیس بە سووکی بریندرابوون”.

En az 10 karakter gerekli