بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر ڕێگەی سۆران – خەلیفان، ٧ کەس بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئاگادار کراونەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێکی (ترێلە)ـی ئێرانی و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا ئەلانترا).
ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سۆران – خەلیفان لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ ڕوویداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دەرەنجامی ڕووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەست داوە و ٦ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراو بن و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتیی خۆیان و بەکارهێنەرانی دیکەی ڕێگەکە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت