عەمید ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان گرووپێكی كوشتن‌یان ده‌ستگیركردووه كه هاووڵاتی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و كوردی تیایدا، رۆژی 13ی مانگی 1ـی ئه‌مساڵ تاوانێكی كوشتن‌یان ئه‌نجامداوه و ته‌رمه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێداوه.
عەمید ئاسۆ شێخ ته‌ها ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “13ـی 1ـی ئه‌مساڵ رووداوێكی كوشتن له سلێمانی روویدا و ته‌رمێک له ده‌ره‌وه‌ی شار دۆزراوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی هه‌بێت، هیچ كامێرایه‌كی چاودرێی له شوێنی تاوانه‌كه نه‌بووه و هیچ كه‌سێک هه‌واڵی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه پێنه‌داوین و هیچ سكاڵایه‌كیش تۆمارنه‌كرا، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه قورس بوو، ئاسان نه‌بوو بتوانین بكوژانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیر بكه‌ین، لە کورد و عەرەبی تیایە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی دوو مانگه هۆبه‌ی كوشتنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌وردی كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه ده‌كه‌ن و گومانیان له چه‌ند كه‌سێک هه‌بووه كه “گرووپێكن” له شاری سلێمانی، له شوێنێک له سیتییه‌كانی سلێمانی نیشته‌جێن و شوقه‌یان هه‌یه و هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتیشی، “چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر چوار كه‌سمان له‌وانه ده‌ستگیركرد كه نه‌مانهێشت مۆبایله‌كانیان بكوژێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گرووپه‌كه به‌ته‌واوی ده‌ستگیربكه‌ین، چونكه یه‌كێكیان بۆ شاری به‌غداد و یه‌كێكی دیكه‌یان بۆ شاری كه‌ركوک رایكردبوو، به به‌رده‌وامی به ته‌له‌فۆنی ئه‌و چوار كه‌سه له په‌یوه‌ندیدابوین له‌گه‌ڵیاندا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌و كه‌سانه‌وه زۆر هه‌وڵماندا كه ئه‌و كه‌سانه بهێنینه‌وه سلێمانی و یه‌كێكیان كچێكی له سلێمانییه و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵماندا بیگه‌ڕێنینه‌وه، به‌ڵام گومانی هه‌بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركرابوون، ده‌یوت ئه‌گه‌ر ده‌ستگیرنه‌كراون بۆچی قسه‌م له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن؟ به‌ناچاری به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌مانبردنه‌وه بۆ شوقه‌كه‌ی خۆیان و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرد”.
راشیگەیاند، “دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه نایانه‌وێت بێنه‌وه په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوک كرد كه هێزێكمان دێته كه‌ركوک بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانباره و به‌هاوكاری هێزێكی شاره‌كه توانیان ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیربكه‌ین”، هەروەها کەسێکی دیکەشیان لە بەغداد دەستگیرکرا.
په‌یوه‌ست به هۆكاری كوشتنی ئه‌و كه‌سه، عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها ده‌ڵێت، “له‌لای ئێمه هۆكاری تاوانه‌كه روونه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین ناتوانین ئاشكرای بكه‌ین، به‌ڵام تاوانی دیكه‌شیان هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌شی كه 13ـی مانگی 1 كوژراوه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و به‌چه‌ک نه‌كوژراوه”.