ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، دوای ئەوەی بە درۆن هێرشکرایە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، پەیامێکی لە سۆشیال میدایا فەیسبووک بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بەمشێوەیە:-
بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی ترسنۆکانە و بەئاماج گرتنی ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەشاری دهۆک دەکەین، جەخت دەکەینەوە بە ڕەتکردنەوەی ھەر ھەوڵێک کەببێتە مایەی تێکدانی سەقامگیری و ئارامی و پێکەوەژیان و شێواندنی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە.
ئایدن مەعروف
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان
۲۸ـ۳ـ۲٠۲٦
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت