پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکان بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکان بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە

ئازار 24, 2026 18:35
پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکان بۆ سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییەى ئێران دەکات کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگە. ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشە.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییەى ئێران دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی لە سنووری سۆران بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان شەهید و بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین و هاوخەمیانین، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.

هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری بووە. ئێمە پابەندین بە سیاسەتی تێوەنەگلان و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، بە هیچ شێوەیەکیش هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ. بۆيه‌ ئەم هێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشە.

داوا لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکان چڕتر بکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.


نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق

٢٤-٣-٢٠٢٦

En az 10 karakter gerekli