دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، به‌منزیكانه ئاشتی له غه‌ززه به‌دی دێت.
دۆناڵد تره‌مپ و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ به‌شداری نانی نیوه‌ڕۆی دوو قۆڵی ده‌كه‌ن و دواتر كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێش كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند، زۆر گه‌شبینه به‌وه‌ی كه ده‌كرێت به‌م نزیكانه ئاشتی له غه‌ززه به‌دیبهێنرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ دوای ئاڵوگۆڕێكی دۆستانه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ له هۆڵی پێشوازی كۆشكی سپی هات.
كاتێك تره‌مپ متمانه‌ی خۆی به ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادكردنی ئه‌و دیلانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه ده‌ربڕی، نه‌ته‌نیاهۆ به “زه‌رده‌خه‌نه‌وه” وه‌ستا و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه كاتێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه ئایا ڕازییه به‌و ڕێككه‌وتنه یان نا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت