ترەمپ: سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی چین دەکەم

ترەمپ: سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی چین دەکەم

تشرینی یه‌كه‌م 20, 2025 21:11
ترەمپ: سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی چین دەکەم
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە وادەی سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ چین ئاشكرا كرد.

دۆنالد ترەمپ لەمیانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند: رەنگە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ سەردانی وڵاتی چین بكەم.

هەروەها ڕاشیگەیاند: چینییەكان داوایان لێ كردووم سەردانی وڵاتەكەیان بكەم، پێموایە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو كارە دەكەم.

سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كە بڕوای وایە پەیوەندییەكانی نێوان واشنتن و پەكین باش و ئاسایی دەبێتەوە.

هاوکات ئەمە لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە پێناسی گومرگی لەسەر كاڵای چینی بە رێژەی ١٠٠٪ زیاد بكات و بڕیارەكەش لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەك وەڵامێك بۆ ئەم بڕیارەی ترەمپ، چین بڕیاری داوە پێناسی گومرگی لەسەر كاڵای ئەمریكی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بكاتەوە، ئەمە وای كردووە پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەكانی نێوان واشنتن و پەكین ئاڵۆزتر بێت.

En az 10 karakter gerekli