ئومێد خۆشناو: 96 هەزار پارچە زەوی تاپۆدەكرێن و زۆربەیان تەواوبوون

ئومێد خۆشناو: 96 هەزار پارچە زەوی تاپۆدەكرێن و زۆربەیان تەواوبوون

ئاب 14, 2024 14:47
ئومێد خۆشناو: 96 هەزار پارچە زەوی تاپۆدەكرێن و زۆربەیان تەواوبوون
0

لایک

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتیی یەكەی گۆڕینی زەویە كارتەكان بۆ تاپۆ دروستكراوە بۆ ئەوەی 96 هەزار پارچە زەوی تاپۆ بكرێت و لەو ژمارەیه‌ 71 هەزار زەوی تاپۆكراون.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی یەكەی گۆڕینی زەویە كارتەكان بۆ سەنەد دروستكراوە بۆ ئەوەی ئەو 96 هەزار زەوییەی كە كارتن بكرێنە سەنەد (تاپۆ).

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕابردوودا 55 هەزار و 695  لەو كارتانە كراون به‌ سەند و ئەمڕۆ 15 هەزار و 432 كارتی دیكە تەواو دەبێت، واتا لە ئێستادا 71 هەزار و 121 كارت كراون بە سەنەد.


پارێزگاری هەولێر ڕوونیكردەوە، ئەوەی كە ماوەتەوە ژمارەیان نزیكەی 25 هەزار كارتە و بەخێرایی كاروباری یاسایی بۆ تەواو دەكرێت و دەكرێنە سەنەد.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كارتانەی كە ئەمڕۆ تەواو بوون بریتین لە كارتی كەرتەكانی گەڕەكی گوڵان، كەرتی 105 پیرداوت، كەرتەكانی گەڕه‌كەكانی تیران و ڕاستی و كۆمەڵگەی ژین، كارتەكانی كەرتی 95 كەسنەزان، كارتەكانی گەڕه‌كی پێشمەرگە كە ژمارەیان زۆرە و چوار هەزار و 500 كارتە لەگەڵ كارتەكانی كۆمەڵگەی ئیداری.

En az 10 karakter gerekli