نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكی ههرێمی كوردستان-عێراق و ژۆن نوێل بارۆ، وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا پهیوهندی تهلهفۆنیان ئهنجامدا و دۆخی ناوچهکه تاوتوێ دهکهن، هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی كوردستان-عێراق دووپاتکردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی كوردستان-عێراق.
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان-عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، درهنگانی شهوی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستان-عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ژۆن نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە پێگەیشت، وەزیری دەرەوە هاوسۆزی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی كوردستان-عێراق دووپاتکردەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی كوردستان-عێراق.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەردوولا پەرەسەندنە بەردەوامەکانی ناوچەکە و ئاسۆکانی چارەسەرکردنی کێشهکانیان تاوتوێ کرد و هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسای بۆ هەرێمی كوردستان-عێراق کرد و جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی فەڕەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ کردەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت