جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمەریکا بهر له سەردانەکەی بۆ ویلایەتی پێنسیلڤانیا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامهوانانی دایەوه و لە وەڵامى پرسیاری “ئایا ئاسانکاری بۆ ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ دهكهن؟” بایدن رایگهیاند: “نەخێر. چونکە دەبێت هەمان پێوهرهكان بەدیبهێنن. بۆیە من ئاسانکاری ناکەم”.
سهرۆكی ئهمریكا ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا توانای بۆ هەماهەنگی سەربازیی نیشانداوە، بەڵام زنجیرهیهك پرس هەیە وهك ئهوهی كه هاوشێوهی ههر وڵاتێكی دیكه كه ئهندامی ناتۆیه، ئۆكرانیا ئهو پێوهرانهی بهجێگهیاندووه یان نا.
سەبارەت بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەلایەن رووسیاوه لە بێلاڕووس، بایدن ئهو بۆچوونهی دووپاتکردەوە کە ئهو كاره “بە تەواوهتی نابەرپرسیارانەیه”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا