حوسێن

حوسێن

06 ته‌مموز 2023 پێنج شه‌ممه‌

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەک لەبارەی شەڕە تەقەکەی خەبات بڵاوکردەوە

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەک لەبارەی شەڕە تەقەکەی خەبات بڵاوکردەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەڕە تەقەی نێوان خاڵ و پورزایەک لەناو بازاڕی قەزای خەبات، بریندارێکی لێکەوتەوە و لەئێستاشدا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراوە.

ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای خەبات کێشە لەنێوان ئەندامی بنەماڵەیەکدا دروستبووە کە خالۆزا و پورزای یەکترن لەسەر زەوی کشتوکاڵی بەناوەکانی (ب. ئ. ر. و ج. ن. م) و چەک لەشەڕەکەیاندا بەکارهێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئەنجام ب. ئ. ر بەسەختی بریندار بووە، لەئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بەمەبەستی چارەسەرکردنی.

ئاسایشی هەولێر باسی لەوەشکردوە، کەسی تەقەکەر (ج ،ن ، م) دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ادامه مطلب

عێراق بڕی سێ ملیار دینار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون ته‌رخان ده‌كات

عێراق بڕی سێ ملیار دینار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون ته‌رخان ده‌كات
0

لایک

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 6ـی ته‌ممووزی 2023) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا و تێیدا ژماره‌یه‌ك پرس و ته‌وه‌ر و پڕۆژه‌یاسا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها سوودانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری كرد به‌ مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی دیاریكردنی پڕۆژه‌ گرنگ و ستراتیژه‌كان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ریان و په‌سه‌ندكردنیان، به‌گوێره‌ی پلانی دانراویش ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا كاره‌كانی ته‌واو بكات.

هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی چه‌ند پرسێك كرا و بڕیاریان له‌باره‌یه‌وه‌ دراوه‌، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای له‌ناوبردنی شاردنه‌وه‌ی به‌زۆر كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت وردبینی كردووه‌ و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ری.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا هه‌ر یه‌ك له‌ بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید قه‌رز به‌و گه‌نجانه‌ بده‌ن كه‌ خوله‌كانی پێگه‌یاندن و ده‌ستپێشخه‌ری پێشه‌نگایه‌تییان ته‌واو كردووه‌ و خوازیاری دروستكردنی پڕۆژه‌ی بچووكن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و قه‌رزه‌ له‌ 20 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت و زیاده‌ی ساڵانه‌ی 4% و دانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی به‌ش ده‌بێت، كه‌ ماوه‌كه‌ی حه‌وت ساڵه‌.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد بۆ ته‌رخانكردنی بڕی سێ ملیار دینار بۆ لیژنه‌ی باڵای نیشتمانی تای خوێنبه‌ربوون له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای په‌سندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و رووسیا كه‌ له‌ 19ـی ئایاری 2023 له‌ شاری كازانی رووسی واژۆكراوه‌ و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بریتی بوو له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره‌ 137ـی ساڵی 2021ـی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی چاودێری ته‌رخانكردنی داهاته‌ فیدڕاڵییه‌كان له‌ 40 كه‌سه‌وه‌ بۆ 80 كه‌س.

ادامه مطلب

عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی سەلوان مۆمیکا ئاڕاستەی پۆلیسی نێودەوڵەتیی دەکات

عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی سەلوان مۆمیکا ئاڕاستەی پۆلیسی نێودەوڵەتیی دەکات
0

لایک

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی سەلوان مۆمیکا، ئەو گەنجە عێراقییەی کە لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید قورئانی سووتاند، ئاڕاستەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ کرد بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای کەرخ کە لە دژی ناوبراو دەرکراوە.

بەپێی ئەو نووسراوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کە رۆژی پێنجشەممە 6ی تەمووز بە واژووی سەرۆکی داواکاری گشتیی، نەجم عەبدوڵڵا ئەحمەد دەرچووە، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو کراوە كه‌ زانیاریی و بڕیاری دادگا تایبەت بە دەستگیرکردنی سەلوان مۆمیکا لە دەرەوەی عێراق لەسەر ئەو تۆمەتەی کە بەپێی حوکمەکانی ماددەی 1/372 لە یاسای سزادان ئاڕاستەی کراوە.

داواکاری گشتی داوای لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ کردووە لە ئەگەری دەستگیرکردنی سەلوان مۆمیکا ئاگاداریان بکاتەوە بۆ گرتنەبەری رێککارە یاساییەکان لە بەرامبەریدا.

لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، پەنابەرێكی عێراقی لە سوید بەناوی سەلوان مۆمیكا لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، كۆپییەكی قورئانی سووتاند، ئەمەش كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

ادامه مطلب

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە باکو کۆبوونەوە

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە باکو کۆبوونەوە
0

لایک

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقه‌وه‌ بڵاوکراوەتەوە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن کە لە شاری باکو پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوه‌، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەنگاوەکانی بەهێزکردنی هەروەها هەماهەنگیی ستراتیجی نێوان بەغدا و تاران لە بەرامبەر پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان کراوە.

هەر لە میانی دیدارەکەدا، فوئاد حوسێن جەختی لەوە کردووەتەوه‌ کە سەقامگیری پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و ناوچەکەدایە و ئاماژەی بە پابەندبوونی ئەمنیی کردووە کە پێشتر لەنێوان هەردوو وڵاتدا جێبەجێکراوە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوکات هەردوولا باسیان لە پرسی شایستەی گازی سرووشتیی ئێران و بەردەوامی دابینکردنی کردووە لەپێناو کاریگەرنەبوونی دابینکردنی تەزووی کارەبا بەتایبەت لە وەرزی هاویندا و بۆ ئەمەش هەردوولا هاوڕابوون له‌باره‌ی کارکردن لەسەر لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە.

پرسی شەتی عەرەب، دیارییکردنی سنوور و کارکردنی بەردەوامی تیمە هونەرییەکانی هەردوو وڵات، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، هاوتا ئێرانییەکەی بوو.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووه‌، پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق لە باشترین دۆخیدایە و ژمارەیەک دۆسیەی جیا جیا لەنێوان هەردوو وڵات بە باشی بەڕێوەدەچێت، هاوکات سوپاسی رۆڵی عێراق و حکوومەتەکەی و ، فوئاد حوسێنی وەزیری دەرەوە کردووە لە ئاسییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە.

ادامه مطلب

لە کەرکووک حاڵەتێکی تری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا

لە کەرکووک حاڵەتێکی تری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا
0

لایک

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 6ـی تەمموزی 2023 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك حاڵه‌تێكی تری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ سنووری شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

تووشبووه‌كه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵانه‌ و خه‌ڵكی گوندی سیحه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌یه‌ له‌ باشووری شاری كه‌ركووك.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، رێژەی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 40% و تاوەکو ئێستاش هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە.

دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێ دەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی کە بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).

بەگوێرەى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستیى عێراق، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە زیاتر لە 225 تووشبووى تاى خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون کە 35یان گیانیان لەدەستداوە.

ادامه مطلب