شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات

شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2023 18:00
شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سبەی شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن و لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق گفتوگۆ لە بارەی پرسی مووچە و بودجە دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی شێشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات، بۆ رۆژی چوارشەممەش ئەو شاندە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆ لە بارەی پرسەکانی مووچە و بودجە تاوتوێ دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، شاندی حکومەتی هەرێم پێکهاتوون لە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.

لە ماوەی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و حکومی بەغداد کۆبوویەوە و رێککەوتن لەسەر ناردنی بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دۆلار بە شێوەی سێ گوژم و بۆ ئەوەی وەک مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت.

En az 10 karakter gerekli