ئایدن مەعروف: پێویستە پێکهاتەکان نوێنەریان لەنێو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت

ئایدن مەعروف: پێویستە پێکهاتەکان نوێنەریان لەنێو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت

ئاب 15, 2024 14:53
ئایدن مەعروف: پێویستە پێکهاتەکان نوێنەریان لەنێو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت
0

لایک


وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا دەکات؛ تورکمان، کلدان، سریان و پێکهاتەکانی دیکە نوێنەریان لەنێو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت. دەشڵێت، مافی تورکمانەکانی کەرکووک پێشێل کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15-08-2024، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێکهاتەکان بە سیستەمی کۆتا و لە دەرەوەی سیستەمی کۆتاش بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەکەن.

ئایدن مەعروف بە پێویستی دەزانێت، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، گۆڕان لە یاسای هەڵبژاردن بکرێت و ژمارەی کورسیی کۆتا لە پێنج کورسییەوە بۆ 15 کورسی زیاد بکرێن.

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا دەکات تورکمان، کلدان، سریان و پێکهاتەکانی دیکە نوێنەریان لەنێو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت و لە بەڕێوەبردنی کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق ڕۆڵیان هەبێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پێیوایە، مافی تورکمانەکانی کەرکووک لەو پرسەدا پێشێل کراوە و دەڵێت: دەبووایە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بە ڕێککەوتن بووایە، نەک مافی هەندێک پێکهاتە پێشێل بکرێت. ئەوەی ڕوویدا نایاسایی بوو.

En az 10 karakter gerekli