كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوكردەوە و باسی بارانبارین دەكات.
كەمێك لەمەوبەر بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە کەش نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکەی لابەلا هەیە.
ئاشكراشیكردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما (2-3) پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکان پێنج پلە دادەبەزن.
لەبارەی كەشوهەوای سبەینێوە، راگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە کەش لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە رادەی (1-2) پلە.