هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی كە سەربە بزووتنەوەی گۆڕانە، دوای كشانەوەی حیزبەكەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق و حكومەتە خۆجێیەكان رایگەیاند، لە ئەركەكەی بەردەوامدەبێت، داواش لە حكومەت دەكات، بەخشینیان لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەندبکات.
دوای بڕیاری كشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق و حكومەتە خۆجێیەكان، هەڤاڵ ئەبوبەكر لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سێ مانگ پێش تەواوبوونی ماوەی چوار ساڵی خزمەتکردنمان لەم پۆستەدا، لە 9ـی ئەیلولی 2021دا بەفەرمیی داوای بەخشینمان لە پۆستەکەم کردووە، لەگەڵ ئەوەی بەپێی یاسا دەبێت تاوەكو هەڵبژاردنی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگا و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بەردەوامبین”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ جاری دووەم هەمان داواکاریی فەرمیمان لە رۆژی 22ـی شوباتی 2022دا پێشکەش بە وەزیری ناوخۆ و سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هەر سێ لایەنە سیاسییە پێکهێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تاوەكو ئەمڕۆ پەسەندنەکراوە.
پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشكردووە، لەم دۆخەی ئێستادا کە بەداخێکی سەختەوە ناکۆکی و دووبەرەکی و بێمتمانەییەکی زۆرو قوڵ کەوتووەتە ناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە و بەسەر دوو ماڵی لێکترازاودا دابەشبوون، ئێمە خۆمان لەو دۆخە بەدورگرت و هەموو هەوڵێکی کۆکردنەوە و یەکخستنەوە و رێکخستنەوەو قبوڵکردنی یەکتر و کاراکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی و ناوەندەکانی بڕیاردانماندا، بەڵام نەگەشتینە ئەنجام، لە ئێستاشدا نابینە بەشێک لەم ململانێ و کێشمەکێشەی گۆڕانی لە ئامانج و ستراتیژ و دەستوور و پاکێچ و بەرپرسیارێتییەکەی دورخستووەتەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر روونیشیكردووەتەوە، بۆ جاری سێیەم و کۆتایی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەخشینمان لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەندبکات، بێبەریبوونی خۆمان لە هەردوو ماڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین و لە ئەمڕۆوە وەکو کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەکانی خۆمان بەردەوامدەبین، تاوەكو ئەو کاتەی بەخشینەکەمان پەسەند دەکرێت، یاخود رێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەکەمان لەگەڵ هەر پاڵێوراوێکی دیكەدا.
جەختی لەوەشكردووەتەوە، “نابین بە بەشێک لەم دابەشبوونە و بەهەمان رۆح و گیانی گۆڕانخوازییەوە لە هەر کات و شوێنێکدا خزمەت دەکەین، وەکو هەمیشە داکۆکیکار و خزمەتکاری هەموو هاونیشتمانیان دەبین بەبێ جیاوازیی.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت