مەسعود بارزانی: لەگەڵ بەغداد دۆخێکی باش هەیە و ئێمە پشتیوانی لێدەکەین

مەسعود بارزانی: لەگەڵ بەغداد دۆخێکی باش هەیە و ئێمە پشتیوانی لێدەکەین

ئایار 12, 2023 14:16
مەسعود بارزانی: لەگەڵ بەغداد دۆخێکی باش هەیە و ئێمە پشتیوانی لێدەکەین
0

لایک

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، لە ئێستادا لەگەڵ بەغداد دۆخێکی باش هەیە و ئەوانیش پشتیوانی لێدەکەن. دەشڵێت، “ئێمە جدین لەوەی ناوماڵی کوردی رێکبخرێتەوە و گرژییەکان کۆتاییان پێبێت“.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە رۆژی دووەمی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کردنەوەی “یادگەی نیشتیمانی بارزان” وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، “لەسەر ئاستی عێراق لە ئێستادا دۆخێکی باش هەیە و ئێمە پشتیوانی لێدەکەین”.

لەبارەی دۆخی هەرێمیشەوە وتی، جەختدەکەنەوە لەسەر ئەو دەستپێشخەریەی دوێنێ رایانگەیاند و وتیشی، دەستپێشخەرییەکە بە جدیمانە و دەمانەوێت ناوماڵی کوردی رێکبخرێتەوە و گرژییەکان کۆتایی پێبێت و دۆخەکە باشتر بکرێت و ناحەزان دڵخۆش نەکرێن.

ئاماژەى بەوەدا، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەکى گشتگیر و فراوان بکەن.

وتیشى، “پێش ئەم کۆبوونەوەیە داوا لەهەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەکەم، کۆبوونەوەیەک بکەن، تاکو ئەم تەمومژیە نەمێنێت و زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوە گەورەکە بکەن”.

لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆکى پارتى وتى، “نابێ دەرفەتەکان لەدەستبدرێن و دەبێ سوود لە راپەڕین وەرگیرن، دڵسۆزانەو برایانە ئەو داوایە ئاڕاستەی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنن”.

مەسعود بارزانی لەبارەى پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغداد ئەوەی خستەڕوو، ئیرادەیەكی بەھێز ھەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

هاوکات سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاسى خۆی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتکردەوە كە ھەموو ھەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا.د

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەرێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی “یادگەی نیشتمانی بارزان” وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا، داوای لەلایەنە سیاسییەکانى هەرێم کرد، لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە و پێش ١٨ى ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن و تێیدا هەموو کێشەکان باسبکرێن و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli