سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پێویستە جدیانە کار لەسەر دۆسیەی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بکرێت و وڵاتانی جیهان پابەندی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن بن و دەشڵێت، “ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت زەوی دەچێتە دۆخی کوڵان.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا پلەی گەرمای جیهان پلەی پێوانەی تۆمارکردووە و دەبێت کار لەسەر کەشوهەوای زەوی بکرێت و گۆڕانکاری ریشەی بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سەردەمی گەرمبوونی جیهان کۆتای هاتووە و ئێستا زەوی بەرەو قۆناغی کوڵان دەچێت و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هاوتەریب لەگەڵ پێشبینییەکانی کەشناسەکاندا رۆشتووە.
باسی لەوەشکرد، دەبێت وڵاتانی جیهان پابەندی رێککەوتنی کەمکردنەوەی دەردانی گازی کاربۆن بن تاوەکو ساڵی 2040.
ئەم وتانەی گۆتێرێز پێش دەسپێکی لوتکەی کەشوهەوایە کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز تەواوی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرمای بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە و لە عێراقیش پلەی گەرما لە چەند پارێزگایەک 50 پلەی تۆمارکردوە بە پیێ پێشبینی چەند کەشناسێک ئەگەری هەیە پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بگاتە 48 پلە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا