پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئاگرەكەی شەوی ڕابردوو لە ژمارەیهك دوكانی جوانكاری ئۆتۆمبیل و كۆگا كەوتووەتەوە و دوای هەشت كاتژمێر لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و هۆكارەكەی دیار نیە و لێكۆڵینەوەش لهبارهی ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، ئاگرەكەی شەوی ڕابردوو لە ژمارەیك دوكانی جوانكاری ئۆتۆمبیل و كۆگا كەوتووەتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانیەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شوێنانە مادەی پلاستیكیان تێدابووە، دوای هەشت كاتژمێر تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەشكرد، تا ئێستا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە دیار نیە و لیژنەی بەدواداچوون دەستیان بەكاركردووە بۆ زانینی هۆكاری ئاگرەكە و خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكان و لەماوەیەكی نزیكدا ئەنجامەكەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی بەرگری و شارستانیەوە ئاشكرا دەكرێت.
لەبارەی كارنەكردنی سیستەمی ئاگركوژێنەوەی شوێنەكەوە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، “سیستەمی ئاگر كوژێنەوەی لە شوێنەكەدا هەبووە و لێكۆڵینەوە لەوەش دەكەن كە كاری نەكردووە یاخود وەك پێوسیت نەبووە و ئەنجامەكەی ئاشكرا دەكەن”.
ئەوە لە كاتێكدایە شەوی ڕابردوو ئاگر له ژمارهیهك دوكانی جوانكاری ئۆتۆمبێل لهسهر شهقامی 60 مهتری ههولێر كهوتووەتهوه و بههۆی بوونی ماددهی سوتێنهر و چهند ماددهیهكی دیكه لهناو دوكانهكان كه تایبهتن بهجوانكاری ئۆتۆمبێل ئاگرهكه تهشهنهی سهندوه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت