بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سوودانی گه‌یشته‌ سعوودیە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سوودانی گه‌یشته‌ سعوودیە

بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سوودانی گه‌یشته‌ سعوودیە

ئایار 19, 2023 12:28
بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سوودانی گه‌یشته‌ سعوودیە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە جەددەی سعوودیە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە شاری جەددەی سعودیە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی کۆماری عەرەبی کە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەدەچێت.

سوودانی بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو شاری جەددە بەڕێکەوت و لەلایەن جێگری میری پارێزگای مەککە، شازادە بەدر بن سوڵتان پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆماری عەرەبی بە بەشداری سەرۆک و سەرکردە و پاشاکانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، چاوەکان لەسەر بەشداریکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریایە کە لەدوای 12 ساڵ بۆ یەکەمیجار بەشداری کۆبونەوەکە دەکات.

En az 10 karakter gerekli