حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە و ڕۆژی پێنجشەممەش دەوام ئاساییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکوومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری-بابلی کلدانی (ئەکیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاماژەی بەوەشکرد، لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.
لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی ١ـی نیسانی هەموو ساڵێک کراوەتە پشووی فەرمی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری، هەروەها ئەم پشووە لە رۆژژمێری پشووەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جێگیر کراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە بە فەرمی ئەم جەژنە پیرۆز دەکەن.
جەژنی ئەکیتۆ ١٢ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەرێمی کوردستان دا هاووڵاتییانی مەسیحی بە چەندین چالاکی جیاواز لەم جەژنە خۆشی خۆیان دەردەبڕن.