ئەمڕۆ شەممە، رێكەوتی 23ـی تشرینی دووەمی 2024، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار و 600 خێزانی ئەندامانی داعش لە کەمپی (الهول) لە سووریا بۆ کەمپی (الجدعه) لە عێراق ، گواستراونهتهوه.
ئەو لێدوانانەی ئەعەرەجی لە میانەی میوانداریکردنی هات له دانیشتنێکی گفتوگۆ لە چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی خولی پێنجەمی کۆڕبەندی MEPS24 لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک.
ئەعەرەجی ئاماژەی بەوەش کرد، “هەموو خێزانەکانی کەمپی الهول ئەندامی داعش نین، پێش ساڵی 2019 خێزانێک هەبوون کە بەهۆی توندوتیژی تائیفی لەوێ ئاوارە بوون”، ههروهها وتی: “له دوای ساڵی 2019ـهوه ئەو خێزانانەی داعشیان هەبوو، هاتن بۆ کەمپەکە”.
ئهوهشى خستهڕوو كه تیمە تایبەتمەندەکانی عێراق چاویان بە پێنج هەزار خێزانی عێراقی لە کەمپەکەدا کەوتووە، وتیشی: “ئێستا عێراق دوو هەزار و 640 خێزانی لە کەمپی (الهول)ـهوه گەڕاندۆتەوە بۆ کەمپی (الجدعه) لە پارێزگای نەینەوا”.
ئەعەرەجی لە درێژەی قسەکانیدا وتی “دوو هەزار و 220 خێزان لە دوای پرۆسەی نۆژەنکردنەوە لە حەوت پارێزگادا گەڕێنرانەوە بۆ ناوچەکانی پێشووی نیشتەجێبوونیان، و هیچ کێشەیەکی ئەمنی و کۆمەڵایەتی لەو ناوچانە ڕووی نەداوه”، ڕوونیشی کردەوە: “ئەو خێزانانەی کە ماونەتەوە نزیکەی 400 خێزانن و خراونهته بهر پرۆسەی یەکگرتن و چاکسازی دەروونی”.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هەروەها وتی: دوو هەزار و 760 تیرۆریستی عێراقیمان لە هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە پێگەیشت، ئەوان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دادگایی دەکرێن”.