باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی كۆبۆوه، عێراق گرێبه‌ستێكی له كه‌رتی چه‌كدا بۆ كڕینی 41 فڕۆكه‌ی جه‌نگی واژۆ كردوه.
باسم عه‌وادی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNBCی رایگه‌یاندوه، پلانێكی نه‌رم و نیان ده‌بێت بۆ پێدانی نرخی به‌شێك له‌و فڕۆكانه، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی دیكه دیارییه‌كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه دابینكراوه.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دووپاتیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا فڕۆكه‌كان وه‌رده‌گیرێن، هه‌روه‌ها هێڵێكی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی بۆ عێراق ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باسم عه‌وادی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه له كۆتایی ساڵی 2024 كۆتایی به كاركردن له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بهێنرێت به‌مه‌به‌ستی پشت به‌ستن به بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی عێراق و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بانكه بیانییه‌كان”.
باسم عه‌وادی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، له میانی دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، پرسی هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌شێك له بانكه‌كانی عێراق و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ كرا.