دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

حوزه‌یران 15, 2025 23:58
دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیان کرد، ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە ئەردۆغانی وتووە کە داوای لە ئیسرائیل کردووە، دەبێت گیانی خامنەیی پارێزراو بێت.

 لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستی کردووە بە هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، یەکێک لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بووە و هەردوولا باسیان چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران کردووە لەڕێگەی دیپلۆماسی.

هاوكات ئەردۆغان داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلی کردووە و ڕێککەوتتنامەی دیپلۆماسی بۆ پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەنها ڕێگەچارە زانیووە و ئامادەیی تورکیای بۆ نێوەندگیری دەربڕیووە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ ڕێگەچارەی دیپلۆماسی دەربڕیووە و ڕایگەیاندووە، داوای پاراستنی ژیانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئیسرائیل کردووە و وتوویەتی، دەبێت ژیانی خامنەیی پارێزراو بێت.

En az 10 karakter gerekli