بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە پاریس، کەسێک بە چەقۆ هێرشیكرده سەر چەند کەسێک و دواتر دەستگیرکرا.
بەگوێرەی راپۆرتێکی سەرەتایی کە لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکە نزیکەی کاتژمێر 10:00ی بهیانی (بهكاتی ههرێم) لە وێستگەی لیۆن لە باشووری رۆژهەڵاتی پاریس روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک بەسەختی برینداربووە و دوو کەسی دیکەش بەسوکی برینداربوون.
سەرچاوەیەکی پۆلیس ئاشکرایکردوە، كه “تۆمەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا هیچ دروشمێکی نهوتووه”، دوای ئهوهی دهستگیركراوه مۆڵەتی شۆفێری ئیتاڵی پێشکەشی پۆلیس کردووە.
لە تویتێکدا لە تۆڕی كۆمهڵایهتی “X”، کۆمپانیای نیشتمانی شەمەندەفەری فەڕەنسا رایگهیاندووه، “لە ئێستادا کارمەندانی ئاسایش و ئەمبولانسەکان له وێستگهكهدا ئامادەن”.
کۆمپانیاکە ئاشکرایکرووە کە “هاتووچۆ لە نێوان وێستگەی لیۆن لە پاریس و مۆنترۆکس خاو بووەتەوە”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی