سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ زۆربەی مۆڵەتەکانی بیناسازیی لە بەغداد، گەندەڵییان تێدایە و دەشڵێت: سزا و غەرامەی گەندەڵ و سەرپێچیکاران، وەک پێویست نییە.
نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە: دوێنێ سوودانی سەردانی ئەمیندارێتیی بەغدای کردووە و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسان، چەندین پرسی تایبەت بە پایتەختی لەگەڵ تاوتوێ کردوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە: زۆربەی مۆڵەتەکانی بیناسازیی لە بەغداد، گەندەڵییان تێدایە.
داواشی کرد لێپێچینەوەی زیاتر بکرێت، چونکە وەک خۆی دەڵێت: سزا و غەرامەی گەندەڵ و سەرپێچیکاران وەک پێویست نییە و بە ئارەزوی بەرپرس و کارمەندەکانە.