نەیجەر ئاسمانی خۆی داخست بۆ کاتێکی نادیار، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ دەستێوەردانی سەربازی کۆمەڵگەی ئابووریی وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا (ئیکواس)، دوای ئەوەی کودەتاچییەکان ئەو وادەیەیان رەتکردەوە کە لەلایەن ئیکواسەوە پێیان دراوە بۆ گەڕاندنەوەی سەرۆکی لەکارلادراو بۆ پۆستەکەی.
نیوە شەوی رابردوو ئەو وادەیە کۆتایی هات کە بۆی دیاریکرا بوو، ئەو کودەتاچیانەی لە 26ی تەمموزدا دەسەڵاتیان گرتە دەست، تا ئێستا هیچ خواستێکیان نیشان نەداوە کە پاشەکشە بکەن.
سەرکردەکانی کودەتاکەی نەیجەر لە رۆژی یەکشەممە ئاسمانی وڵاتەکەیان داخست، ئەمەش ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی هاتنی ئەو وادەیە بوو، کە لەلایەن ئیکواسەوە بۆیان دیاریکرابوو بۆ رادەستکردنەوەی دەسەڵات یان رووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردانی سەربازی.
لە 30ی تەمموزدا ئیکواس هەفتەیەک مۆڵەتی بە کودەتاچییەکاندا بۆ گەڕاندنەوەی محەمەد بازوم، سەرۆکی لەکارلادراوی نەیجەر بۆ پۆستەکەی.
لە راگەیەندراوێکی سوپای نیجەردا هاتووە، “لەبەرامبەر هەڕەشەی دەستوەردان، کە تایبەتمەندییەکانی بە پشتبەستن بە ئامادەکارییەکانی وڵاتانی دراوسێ دەستیان بە روونبوونەوە کردووە، ئاسمانی نەیجەر لە رۆژی یەکشەممەوە بەرووی سەرجەم فڕۆکەکاندا داخراوە تا کاتێکی نادیار.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا