سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، هه‌نگاوی گرنگیان بڕیووه بۆ دروستكردنی متمانه له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، بارزانیش وتی، “ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز نییه چاره‌سه‌ر نه‌بێت”.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، له بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند، “گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه و ئامانجدارمان كرد به ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌ن و دۆسیه جیاوازه‌كاندا و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوی گرنمان بڕیوه بۆ دروستكردنی متمانه له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم، كێشه و گرفته‌كانمان تێپه‌ڕاندوه كه ساڵانێكی دوورودرێژه كه‌ڵه‌كه بووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها باس له دۆخی ناوچه‌كه و به‌ره‌و پێشچونهكان كرا كه له‌ماوه‌ی رابردوودا روویانداوه، “جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق و دووربێت له گۆڕه‌پانی ململانێ و له‌باره‌ی زۆر پرسه‌وه كۆك بووین”.
لایخۆیه‌وه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، “خۆشحاڵم به دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی برام و سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غداد به ئامانجی به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا داویه‌تی كه وایكردوه كرانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه دروستببێت له په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و زۆر سوپاست ده‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانی”.
ئه‌وه‌شی وت، “پشتیوان به خوا به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و دووپاتمانكردهوه ئێمه ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز نییه چاره‌سه‌ر نه‌بێت و سوپاس بۆ خوا ئه‌م نیازه هه‌یه و رێزدار سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركردایه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌كات به‌م نیازه كه ئێمه‌ی گه‌یاندوه‌ته ئه‌م دۆخه گونجاوه و هیوادارین له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت”.