ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه تایبه‌ت به كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه، چاوەڕوانیشدەكرێت بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی شوباتی 2024ی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بدرێت.
به‌پێی خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت ده‌بێت به‌خستنه‌ڕووی سه‌ردانی فه‌رمی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مریكا و كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپی و كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا.
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی یه‌كه‌مین راپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ژێرناوی (ستراتیژی نیشتیمانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق 2021-2025) كه پێشتر به‌بڕیاری 116ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ند كراوه.
ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، تایبه‌ت ده‌بێت به به هه‌نگاو و رێكاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆران له‌به‌ر رۆشنایی دوا پێشهات و گۆڕانكاریه‌كان.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت