سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و شاندێکی باڵای هەرێم کە لە سەرۆکوەزیران، جێگرەکەی و جێگری سەرۆکی هەرێم پێکهاتوون، گەیشتنە تاران بۆ بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵانی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق رۆژی رابردوو لەبارەی ئەندامانی شاندەکە رایگەیاند، لە هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆ پێكدێت.
هاوکات نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، “لە هەرێمی کوردستان شاندێک بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بەشدار دەبن، ئامادەکاری سەردانەکانیشیان رۆیشتوون.”