وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، نوێترین لیستی زانکۆکانی عێراقی بۆ ساڵی 2023-2024 بڵاوکردەوە، بەشی شەشەمی ڕێبەرەکەدا لیستی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی تێدایە.
ڕێبەری عێراق بۆ چی گرینگە؟
1/ھەر زانکۆیەکی ھەرێم یان عێراق لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە ناتوانن سود لە بڕوانامەکانیان وەربگرن بۆ دامەزراندن لەسەر حکومەتی عێراق.
2/ھەر زانکۆیەک لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە ناتوانن سودمەندبن لەو زەمالانەی پێشکەش بە عێراق دەکرێن.
3/ھەر زانکۆیەک لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە ناتوانن لە دەرەوەی وڵات بخوێنن
4/ھەر زانکۆیەک لەچوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی ئەو زانکۆیە یەکسانکردنی بڕوانامەیان لە عێراق بۆ ناکرێت.
ھەر زانکۆیەکی حکومی ھەرێم لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە نەبێت دەرچووەکانی تەنھا دەتوانن لە وڵاتی ئێران درێژە بە خوێندن بدەن لە دەرەوەی وڵات.
ھەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە بەغداد بەردەوام بۆ ئەوە سەرجەم زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم لە چوارچێوەی ئەم ڕێبەرە تۆمار بکەن وەک زانکۆکانی گەرمیان و چەرمۆ و زانکۆکان تر.
زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێم ئەمانەن:
1- زانکۆی سەڵاحەدین
2- زانکۆی پزیشکی هەولێر
3- زانکۆی سۆران
4- زانکۆی سلێمانی
5- زانکۆی دهۆک
6- زانکۆی کۆیە
7- زانکۆی هەڵەبجە
8- زانکۆی راپەرین (تاکو 8/3/2024 مۆڵەتدراوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی باوڕپێکراوی)
9- زانکۆی زاخۆ
10- زانکۆی کوردستان
11- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
12- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
13- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت