ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر رێگریان له هاورده‌كردنی 141 ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ناسراو به (مه‌لیكه) كردوه كه سه‌رپێچیكاران ده‌یانویست به‌شێوه‌ی نایاسایی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هاورده بكه‌ن.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی له لیوا عومه‌ر عه‌دنان وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوەرییهكان دهستكهوتون و له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانیدا بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاری و ڕێگریكردن له كرده‌وه‌ی قاچاخچێتی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نده‌ری ئوم قه‌سری باكوور، به هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری گومرگ و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 27 كۆنتێنه‌ردا بگرن كه 141 ئۆتۆمبێلی هه‌ڵوه‌شاوه خوار مۆدێلیان تێدابوو.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌ره‌ڕای ئۆتۆمبێله‌كان ودو تراكتۆری كشتوكاڵیش له‌ناو كۆنتێنهرهكاندا بوون و ئاماده‌كرابوون بۆئه‌وه‌ی به‌قاچاخ هاورده‌ی عێراق بكرێن.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌م هه‌وڵانه له په‌رۆشی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت بۆ به‌دواداچوون و كۆنترۆڵكردنی دۆسیه‌ی قاچاخچێتی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل، بڕیاریش ده‌رچووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌زاران ئۆتۆمبێلی دیكه كه ئاماده‌كراون بۆئه‌وه‌ی به قاچاخ هاورده بكرێن.