مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڵاوکردەوە

مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڵاوکردەوە

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025 14:03
مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڵاوکردەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، پەیامێکی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڵاوکردەوە. 

مەسعود بارزانی بە پێویستی دەزانێت “هەموو لایەنە كوردستانییەکان ئەو قەناعەتەیان هەبێت، ئەم پۆستە پشکی كوردە و بۆ ئەوەی سەرۆككۆمار نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، دەبێ میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت.”

مەسعود بارزانی سێ پێشنیاز بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار دەخاتەڕوو: “یان لە پەرلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكرێت، یان تێكڕای لایەنە كوردستانیەكان كۆ ببنەوە و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێكبكەون، یانیش نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن.”

مەسعود بارزانی دووپاتی کردووەتەوە “مەرجیش نییە ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت، دەكرێت لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت. گرنگ ئەوەیە  ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.”

En az 10 karakter gerekli