ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) زنجیرەیەک دیداری گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان – عێراق ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی گشتی، تۆپچو سەرەتا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سیروان بارزانی ئەنجامداوە و بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەکان و پێشهاتەکانی ئێستای نێوان تورکیا و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کردووە.
دوابەدوای ئەوەش کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار لەگەڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە. کونسوڵخانەی گشتی سوپاسی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵی کرد بۆ میواندارییە میهرەبانەکانی و هەڵسەنگاندنە بنیاتنەرەکانی.
دواتر تۆپچو لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی ئێستای کرد.
لە کۆتاییدا تۆپچو لەگەڵ دکتۆر نوری عوسمان، سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێم، کۆبووەوە و بیروڕایان لەسەر پرسە سیاسی و ئابووری و نێودەوڵەتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت