رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بیناووی هەر هاتنە ناو سنووری عێراق بوونی پەکەکەیە لەم سنوورانە و دەڵێت: “پەکەکە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی تەمووزی 2024، رێبەر ئەحمەد، وەیزیر ناوخۆی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند، “لەسەر بابەتی پەکەکە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی تورکیا لە گفتوگۆداین، بیانووی هەر هاتنە ناو سنووری عێراق بوونی پەکەکەیە لەم سنوورانە، بوونی پەکەکە بیانوو دەدات بۆ ئەوەی کە ئەم جۆرە چاڵاکیانە بکرێت.”
ئەوەشی خستەڕوو، “بوونی پەکەکە بوونێکی نائاساییە، حکومەتی عێراقیش خۆشبەختانە لەم دواییانەدا بریاردا کە حزبێکی رێگەپێدراو نییە.”
راشیگەیاند، “هەموومان لەو بڕوایە داین کە پەکەکە دەبێت ئەم شوێنانە جێبهێڵێت بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی ناوچەکە ئاوارە نەبن و توشی گرفت و ئەزیەت نەبن. پەکەکە سەرچاوەی هەموو کێشەکانە.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت