له دایه‌نگه‌یه‌كی سلێمانی ئاگر كه‌وتەوه و وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانیش ده‌ڵێت، ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و هیچ زیانێكی گیانی نییه.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاگر له چێشتخانه‌ی دایه‌نگه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌كی چوارچرای سلێمانی كه‌وتەوه و به‌هۆیه‌وه ته‌باخ و هه‌ندێک كه‌لوله‌پی دیكه‌ی نێو ژووره‌كه سووتان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رووداوه‌كه هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.