بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە بۆ هەموو ئەو كۆمپانیایانە ئەنجام بدرێت كە داوایان كردووە لە پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو هاوەڵی حاجییان بكەن، تاقیكردنەوەكانیش بەشێوەی ئامادەبوون یاخود ئۆنلاین ئەنجام دەدرێن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند “ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکەینەوە ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیکترۆنی حەج داواکارییان پێشکەش کردووە بە مەبەستی هاوەڵیکردنی حاجیانی کوردستان لە وەرزی حەجی ٢٠٢٦، ئەوا لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە رێکەوتی ٢ و ٣/١٢/٢٠٢٥ لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت”.
راشیگەیاند “رۆژی سێشەممە تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنەكە بۆ کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆی سۆران و زاخۆ ئەنجام دەدرێت، لە رۆژی چوارشەممە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەكە تایبەت دەبێت بە کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان”.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە داواشی لە سەرجەم کۆمپانیاکان كردووە کە لە ڕۆژی دیاریكراو ئامادەبن، بەپێچەوانەوە لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.
هاوکات سەبارەت بەو كۆمپانیایانەش كە ئێستا لە گەشتی عومرەن، بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لێ كردوون ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەک هاوکارییەک تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت