چاندن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر(ئەربیل) دەستیپێكرد

چاندن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر(ئەربیل) دەستیپێكرد

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2025 11:49
چاندن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر(ئەربیل) دەستیپێكرد
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، ئەمڕۆ پڕۆسەی چاندن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر(ئەربیل) دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم دار لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر(ئەربیل) چێندرا، كە هاوكات بوو لەگەڵ چاندنی سێ هەزار داری دیكە لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا، ئەوەش لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێردایە بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی کە بڕیارە تاوەكو ساڵی ٢٠٣٠ زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دار لە شارەكەدا بچێندرێت.

هەروەها مەسرور بازرانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، ئابوریی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات و هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت و کەرتی کشتوکاڵیش پەرە پێدەدات”.

دەشڵێت، “پڕۆژەکە کاریگەریی یەکجار زۆری لەسەر کەشوهەوای هەولێر دەبێت، كە دەکرێت ژینگەیەکی تەندروستر و هەوایەکی پاکتر و ژیانێکی باشتر پێشکەشی هاوڵاتییان بکات”.

پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی بە دەوری شاری هەولێر(ئەربیل)دا بە شێوەی بازنەیی دەبێت و حەوت ملیۆن دار زەیتون و فستەق دەچێندرێن، هەروەها دەیان پۆند بۆ ئاودانی دارەکان پرۆژەی سەوزایی دروست دەکرێن. كە پانیەکەی دو کیلۆمەترە و درێژییەکەشی ٨٣ کیلۆمەترە، لە هەشت زۆن پێکهاتووە.

هاوکات لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر(ئەربیل)، وەزارەتی شارەوانی پلانێکی ستراتیژی هەیە بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی کە تاوەكوو ساڵی ٢٠٣٠ زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دار لە شاری هەولێر(ئەربیل) بچێندرێت.

En az 10 karakter gerekli