محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، سوپای سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا دەخەینە لیستی تیرۆر، ئەمەش وەک هەڵوێست و وەڵامدانەوەی ئەو بڕیارەی ئەوروپایە کە سوپای پاسدارانی ئێرانیان خستە لیستی تیرۆر.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە یادی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی بۆ تاران و سەرخستنی ئینقلاب، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، گەلی ئێران سوپای پاسداران بە بەشێک لە خۆیان دەزانن.
وتیشی: بڕیارەکەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ناونانی سوپای پاسداران بە رێکخراوێکی تیرۆریستی، کردارێکی نا بەرپرسانەیە و بە فەرمانی سەرۆکی ئەمەریکا و رژێمی ئیسرائیل کراوە.
قالیباف دەڵێت: سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ئەو رۆژە بوو کە توانرا دەستی بێگانەکان لە ئێرانی ئازیزدا ببڕدرێت، چونکە ئینقلابی ئیسلامی بە پشتبەستن بە فەرهەنگی ئێرانی و ئیسلامیی گەل توانی وڵاتێکی بەهێز و سەربەخۆ و یەکگرتوو دروست بکات.
قالیباف ئاماژەی بەوەشدا، سوپای پاسداران ناوازەترین دامەزراوەی دژە تیرۆرە لە جیهاندا و وتی: بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە، سوپای پاسداران توانی داعش تێکبشکێنێت و هەڕەشەی داعشی لەسەر جیهان لەناوبرد، هەروەها لە شەڕی دژی تیرۆری نێودەوڵەتیدا سەدان شەهیدی داوە، لەنێویاندا یەکێک لە گەورەترین و بەئەزموونترین فەرماندەکانی، قاسم سولەیمانی بووە.
هەروەها ڕایگەیاند، ئێرانێکی بەهێز و سەربەخۆ و یەکگرتوو بەربەستی سەرەکییە لە بەردەم پلانە درێژخایەنەکانی داگیرکاران، بێگومان ئەمەش نهێنی بەهێز مانەوەی ئینقلاب ئیسلامی و سەرکەوتنیەتی.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، باسی لەوەشکرد، بە گوێرەی ماددەی حەوتەمی یاسای سوپای پاسداران بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، سوپای وڵاتانی ئەوروپی بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسێنین و دەرئەنجامەکانی ئەم بڕیارەش لە ئەستۆی یەکێتیی ئەوروپا دەبێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت