وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی گرفت بۆ خوێندکاران دروست دەکات لە قۆناغی دواتریان، بەڵام ئامادەن ماوەی خوێندنیان بۆ درێژبکەنەوە بۆ ئەوەی تەواوی پرۆگرامی ئەمساڵی خوێندن تەواو بکەن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قۆناغی دواتری خوێندکاران گرفتی گەورە دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خوێندنگانەی لە پرۆسەی خوێندندا دواکەوتوون، ئامادەییان دەربڕیوە کاتی زیاتریان پێببەخشن لە پێناو تەواوکردنی تەواوی پڕۆگرامی خوێندنی ئەمساڵیان.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی پەروەردە هەرچییەکی لەدەستبێت بۆ خوێندکارانی پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، ئەنجامی دەدات و درێغی ناکەن.
ئالان حەمە سەعید باسی لەوەشکرد، دەستپێشخەرییان کردووە تاوەکوو بڕیارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بدرێت، لە ئێستاشدا چاوەرێن ئەو دەستپێشخەرییە لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەم ماوەیەدا خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین ناڕەزاییان دەربری و داوایان دەکرد پرۆگرامەکانی خوێندنیان بۆ کەمبکرێتەوە، چونکە درەنگ دەستیان بە پرۆسەی خوێندنی کردووە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت