مەسعود بارزانی بۆ پارتی و یەکێتی: هەرچی زووترە کارەکانتان تەواو بکەن و کابینەکە دروست بكەن

مەسعود بارزانی بۆ پارتی و یەکێتی: هەرچی زووترە کارەکانتان تەواو بکەن و کابینەکە دروست بكەن

نیسان 9, 2025 13:22
مەسعود بارزانی بۆ پارتی و یەکێتی: هەرچی زووترە کارەکانتان تەواو بکەن و کابینەکە دروست بكەن
0

لایک

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە 17ـیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر(ئەربیل)، جەختی لە پێویستی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە، ئاماژەی بەوە کرد، دۆخی هەستیاری ناوچەکە ئەم پەلەکردنە پێویست دەکات و وتی، “قەیرانی گەورە لە ناوچەکە روویداوە و رەنگە قەیرانی گەورەتریش رووبدات.”

مەسعود بارزانی تیشکی خستە سەر هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و بە سەرکەوتووی وەسفی کرد، ڕایگەیاند، “دۆخی هەرێم لە دۆخی ناوچەکە بەگشتی بەدەر نییە، بەڵام ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە هەرێم هەڵبژاردن بوو، هەڵبژاردن کرا و بە شاهیدی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەو رێکخراوانەی هاتبوون، هەڵبژاردنێکی بێگەرد بوو، بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.”

سەرۆكی پارتی دیموكراتی بەرپرسیارێتی سەرەکی پێکهێنانی خێرای حکومەتی خستە ئەستۆی پارتی و یەکێتی، ئاماژەی بەوە دا، “تاوەکو ئێستا هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام هێشتا ماوە، دەبێت هەرچی زووترە کارەکانیان تەواو بکەن و کابینەکە دروستبکرێت”.

En az 10 karakter gerekli