پاپا فرانسیس دەڵێت، “هەر پەرتووکێک بە پیرۆز دابنرێت، پێویستە رێز لە پەرتووکەکە و بڕوادارانیشی بگیرێت”، دەشڵێت، ئەو جۆرە کارەی کە کرا “توڕە و پەستم دەکەن”.
رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان ئاماژە بەوە دەکات “هەرگیز نابێت ئازادیی رادەربڕین، بکرێتە ئامرازێک بۆ سووکایەتیکردن بە خەڵک. مۆڵەتدان بەو کارە، شتێکی قبووڵنەکراو و سەرکۆنەکراوە”.
رۆژی 1ـی تەممووز، باڵیۆزخانەی ڤاتیکانیش لە عێراق سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی کرد و رایگەیاند، ئەو کارە “بێڕێزیکردنە بە بەهاکانی ئایینی کریستیان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتیی مرۆڤایەتی”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو، “باڵیۆزخانەی ڤاتیکان لە عێراق بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کارە قێزەون و بێشەرمانە دەکات، کە ئەمدواییە لە ستۆکهۆڵم کرا و هەستی موسڵمانانی عێراق و دەرەوەی بریندارکرد”.
جێگای باسە، پەنابەرێکی عێراقیی تەمەن 37 ساڵ بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لەبەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەوەش دوای وەرگرتنی مۆڵەتی پۆلیسی سوێد.
سووتاندنی قورئانی پیرۆز، کە هاوکات بوو لەگەڵ جەژنی قوربان و کۆتایی وەرزی حەج، لە سەرانسەری وڵاتە زۆرینە موسڵمانەکان ناڕەزایی تووندی لێکەوتەوە، بەتایبەتی دژی سوێد کە مۆڵەتی بە پەناخوازەکە دابوو ئەو کارە بکات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت