گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات

گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات

نیسان 26, 2025 18:07
گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا کۆتاییهات
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە 26ـی نیسانی 2025، هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ سێیەمین جار کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.

مێدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، گەڕی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی هەردوو شاند، نزیکەی 9 کاتژمێری خەیاندووە. هاوکات ئاماژەیان بەوە دا، شاندی هەردوولا بۆ ڕاوێژ گەڕانەوە وڵاتەکانیان.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا) بڵاوی کردبووەوە، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان، هاوشێوەی دوو گەڕەکەی ڕابردوو بڕیارە تەنیا یەک ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام بەو پێیەی دانوستانەکان لەسەر پرسە تەکنیکی، پسپۆرییەکان و لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکان دەبێت، بۆیە ئەگەر پێویست بکات ڕەنگە درێژ بکرێتەوە.

هەروەها لە 19ـی نیسانی 2025، هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران لەنێو باڵیۆزخانەی عوممان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە دانوستانەکانی نێوانیان.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیی خۆیدا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنەکە ئەتۆمییەکە لە ساڵی 2018 ڕاگەیاند.


En az 10 karakter gerekli