یەحیا ئۆستن راوێژکاری رۆژنامەوانی هێڵی ئاسمانی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو گەشتە ئاسمانییانەی لە ئیستانبوڵەوە بەرەو وڵاتانی جیهان دەڕوات راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، راگیرانی ئەو گەشتە ئاسمانییانە دەگەرێتەوە بۆ بوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمەکانی پەیوەست بە ژێرخانی تەکنەلۆژیای زانیاری هێلی ئاسمانی تورکیا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرجەم ئەو گەشتە ئاسمانیانەی باسکران راگیراوە و پێشبینی دەکرێت چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تاوەکو کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بخایەنێت.
ماڵپەڕی “حورییەت”ی تورکی بڵاویکردوەتەوە، بەپێی بەدواداچونەکان هۆکاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ئیستانبووڵ دەگەرێتەوە بۆ بوونی چەند گرفتێک لە مامەڵەی دەرهێنانی تکتی فڕۆکە.